ئەڵمانییەكان لە خواردنەوەی بیرە پاشەكشە دەكەن

09-02-2020 02:23


پەرەگراف

ئەڵمانییەكان پشت دەكەنە دڵخوازترین خواردنەوەی كحولیی خۆیان كە ئەویش بیرەیە، ساڵی ڕابروو ڕێژەیەكی كەمتر بیرەیان لە ساڵی پێشووتر خواردوەتەوە.

بەپێی دواین ڕاپۆرتی دامەزراوەی ئاماری ئەڵمانیا، ئەڵمانەكان لەساڵی ۲٠۱۹دا ۹.۲ ملیارد لیتر بیرەیان خواردۆتەوە كە ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ۲٠۱۸، ۱۸٠ ملیۆن لیتر كەمیكردوە.

بەپێی ئامارەكە لەسەدا ۸٠ی بیرەی فرۆشراو لەناوخۆی ئەڵمانیادا بوەو لەسەدا ۲٠ی نێردراوەتە دەرەوەی ئەڵمانیا.

بیرە یەكێكە لە هەرە دڵخوازترین خواردنەوە كحولییەكان لە ئەڵمانیا كە ژمارەی دانیشتووانەكەی نزیكەی 83 ملیۆن كەسە، ئەڵمانەكان ساڵانە ڕۆژی تایبەتیان بۆ دیارییكردوە و هەمو ساڵێك ۲۳ی مانگی ٤ ناونراوە ڕۆژی بیرەو تێیدا ڕێژەیەكی زۆری لێ دەخۆنەوە، هەروەها لە بەرهەمهێنانی بیرەشدا ئەڵمانیا ژمارە یەك-ی ئەوروپایە كە زیاتر لە ٦ هەزار و ٥٠٠ جۆری بیرە بەرهەمدەهێنێت.