بە وێنە؛ ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا بە خشتەی لیگۆ دروستكراوەو دەتوانیت لێیخوڕیت

05-09-2021 02:42

پەرەگراف

دیزاینەرەكانی كۆمپانیای لیگۆ هەستان بە دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا سوپرا جی ئاڕ بە خشتەی لیگۆ(میكانۆی ورد) لەسەر شێواز و قەبارەی ڕاستەقینە، بە بەكارهێنانی 477 هەزارو 303 خشتەی لیگۆ، ئەو ئۆتۆمبێلە دەتوانرێت لێبخوڕدرێت، بەڵام خێراییەكەی تەنها دەگاتە ١٧ مایڵ لە كاتژمێریكدا، لە كاتێكدا شێوە ڕاستەقینەكەیان خێراییەكەی دەگاتە ١٥٥ مایڵ.

ئەو تیمەی كە لە پشت ئەم دروستكردنەوەن، لە ٢١ مۆدێل دروستكەرو دوو میكانیكیی پێكدێن، كۆی ٥٤٠٠ كاتژمێریان لە دروستكردنیدا بەسەر بردووە.

بە وتەی تۆیۆتا، ئەم ئۆتۆمبێلە كە لە كۆماری چیك دووبارە لەسەر شێوەی ڕاستیی دروستكراوە، لە خشتەی لیگۆی ڕاستەقینە دروست كراوە‌و ماتۆڕێكی كارەبایی هەیە كە بەستراوە بە ‌هێزگوازەرەوەیەك، كورسییەكەی و سوكان و سكلێتەری ئیستۆپ و بەنزینی لە ئۆتۆمبێلێكی ڕاستەقینەی تۆیۆتا سوپرا جی ئاڕ بۆ بەكارهێنراوە.

ئۆتۆمبێلەكە هەروەها بناخەیەكی كانزایی هەیە وەك شێوە ڕاستەقینەكە، ویلی ئۆتۆمبێلە ڕاستەقینەكەی بۆ دابین كراوە‌و بوونی لایت و دەرگا كە هەمووی بە تەواویی كاریان پێدەكرێت.

ئەمە یەكەم جار نییە كۆمپانیاكانی دروستكردنی كەلوپەلی یاریی، ئۆتۆمبێل دروست بكەن كە توانای جوڵانی هەبێت.

لە ئابی ٢٠١٨، لیگۆ مۆدێلێكی كاركردنی بوگاتی چیرۆنی ئاشكرا كرد، كە دەتوانێت بگات بە خێراییەك كە ١٢ مایلە، كە زیاتر لە ملیۆنێك پارچەی لیگۆ‌و پارچەی تەكنیكیی میكانۆو 2300 مۆتۆری تایبەت بە لیگۆیان تێدا بەكارهێناوە.