بەشیر حەداد: ڕەنگە پارتی و یەكێتی ھەردووكیان كاندیدەكانیان بۆ سەرۆككۆمار بكشێننەوە

18-01-2022 05:47

پەرەگراف- فەرمان سادق لە هەولێر

بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوادەكات پارتی و یەكێتی یەك كاندیدیان ھەبێت بۆ سەرۆككۆمار‌و دەڵێت: وایدەبینم پارتی و یەكێتی بۆ دووەمجار ھەمان ھەڵە نەكەنەوە كە دوو كاندیدیان ھەبێت.

حەداد كە لەسەر پشكی پارتی لەو پۆستەدا بوو، لە گفتوگۆیەكی تایبەت لەگەڵ پەرەگراف، ئەوە دەخاتە ڕوو، پارتی دەتوانێت سەرۆكایەتی كۆمار لە بەرژەوەندی خۆی تێپەڕێنێت، دەشڵێت "ڕەنگە پارتی و یەكێتی ھەردووكیان كاندیدەكانیان بكشێننەوە".

لەبارەی ئەدای بەرهەم ساڵح وەك سەرۆككۆمار، بەشیر حەداد دەڵێت "بەرھەم ساڵح كەمتەرخەمیی نەكردووەو كاری باشی كردووە".

لەبارەی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراق‌و ئەو سكاڵایەی لەسەر دانیشتنەكە تۆمار كراوە، بەشیر حەداد پێیوایە، دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان دەستوریی بووەو دادگا فیدراڵیش هەمان بڕیار دەدات.

گفتوگۆكەی پەرەگراف لەگەڵ بەشیر حەداد