یەکگرتوو سوورە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و دەڵێت پڕۆسەیەکی پاک نەخشەی سیاسی دەگۆڕێت

06-03-2022 10:52

پەرەگراف- فەرمان سادق

یەکگرتووی ئیسلامی سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیداو هەمواری یاساکەی و ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک.

شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پەرەگراف دەڵێت "کەس بۆی نییە کاتی هەڵبژاردن دەستکاریی بکات و دەبێت لە وادەی خۆیدا بکرێت. ئەگەر هەڵبژاردنێکی پاک ئەنجام بدرێت ئەوا نەخشەی سیاسیی لە کوردستان دەگۆڕێت. بەوپێیەی دەنگی پارتی و یەکێتی پێکەوە ناگاتە لەسەدا ٢٥ی دەنگدەران".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو، ئەوەش دەخاتەڕوو ئەوان و زۆرێک لە فراکسیۆنەکان لەگەڵ فرە بازنەییدان و ڕێککەوتوون پرسی هەڵبژاردن بە سازان تێپەڕێنن نەک زۆرینەو کەمینە.