گۆڕان هۆشداریی لە دروستبوونەوەی دوو ئیدارەیی دەدات

06-04-2022 04:26
گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان

پەرەگراف

بزووتنەوەی گۆڕان هۆشداریی لە دروستبوونەوەی دوو ئیدارەیی دەدات ئەگەر پارتی بە زۆرینەی پەرلەمانیی پرسی هەڵبژاردن تێپەڕێنێت.

گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە پەرەگرافی وت، ئەگەر پارتی ئەو هەنگاوە بنێت بە دڵنیاییەوە دوو ئیدارەیی لێدەکەوێتەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وتیشی، بەهۆی نەگەیشتنە سازان و کارانەکردنەوەی کۆمسیۆن، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ناکرێت و داوای کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنە سیاسییەکان دەکەن لە لایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پرسەکە.

گفتوگۆی پەرەگراف لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان