خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی؛ پڕ له توڕه‌یی و خاڵيی له به‌رهه‌م
جگه له خۆڵه‌مێشی ئاگره‌كه‌ی، هیچی دیكه‌ی لێ سه‌وز نهبووپهرهگراف- سه‌نگه‌ر سالار
خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه به ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕینیشه‌وه، جگه له خۆڵه‌مێشی ئاگره‌كه‌ی، هیچ به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی لێ سه‌وز نه‌بوو.
ئه‌و ناڕه‌زاییه پڕ له توڕه‌ییه‌ی گه‌نجانی ئه‌و چوار ده‌ڤه‌ره‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی پشكی یه‌كێتیی و گۆڕان؛ نه‌ك هه‌ر ده‌ره‌نجامی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی په‌ره‌گراف ناكۆكی خستۆته نێو په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كاندا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی پێكهێنا، به‌ڵام هێنده ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه له‌نێوخۆیاندا ناكۆكن تائێستا رێكنه‌كه‌وتون راپۆرته‌كه‌یان واژۆبكه‌ن و ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بكه‌ن.
به‌دریه ئیسماعیل، ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ په‌ره‌گراف وتی "تێبینیم لەسەر ڕاپۆرتەكە و لەسەر بنەمای پێكهێنانی لیژنەكەش هەیە، ئەگەر تێبینییەكانم جێنەكرێنەوە، تائێستا واژۆم نەكردووە و واژۆیشی ناكەم"، ده‌شڵێت پێده‌چێت گۆڕانكاری له راپۆرته‌كه‌یاندا بكه‌ن.
ئه‌و لیژنه‌یه له 15 په‌رله‌مانتار پێكهێنراوه و راپۆرتێكیان نوسیوه به‌ڵام له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی كۆكنین.
"ورده‌كاری بهداوداچونهكانی تێدانییه، تێبینم هه‌بوو لیژنه‌كه ته‌نیا بۆ سلێمانی نه‌بێت، به‌ڵام نه‌یانهێشت بابه‌تی خۆپیشاندانه‌كانی بادینان بخرێته چوارچێوه‌ی كاری لیژنه‌كه‌مانه‌وه" به‌درییه ده‌ڵێت، ته‌نانه‌ت رێگه‌نه‌دراوه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی زیانلێكه‌وتوانی گیانيی خۆپیشاندانه‌كانیش بكه‌ن.
خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین له سه‌ره‌تای كانونی یه‌كه‌می 2020دا دژی خراپی گوزه‌ران و دواكه‌وتن و لێبڕینی موچه ده‌ستیانپێكرد و دواتر به‌ره‌و داواكاری دیكه و بارگرژيی سه‌ریكێشا.
"داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشاندەران بریتبوو لە داواكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان... لە ساڵی 1991ـه‌وه تائێستا خەڵك كێشەی ئاو و كارەبا و خراپی ڕێگەوبانی هەیە و دەسەڵات نەیتوانیوە بەپێی پیویست چارەسەری ئەوگرفتانە بكات" ئه‌مه وته‌ی خه‌ڵات نه‌جم، یه‌كێك له خۆپیشانده‌رانی سلێمانی و سه‌یدسادقە بۆ په‌ره‌گراف.
ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت، دابینكردنی هه‌لیكار بۆ گه‌نجان داواكارییه‌كی دیكه بووه، له‌گه‌ڵ داوای موچه بێ لێبڕین و له كاتی خۆیدا.
"لەڕاستیدا داواكارییەكان دوبارە دەبێتەوە، واقیعێكی تاڵ هەیە كە هەمیشە دەسەڵات بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكارییەكان بەهاوڵاتیان دەدات و داواكارییەكان جێبەجێناكات، بەڵێنی دەسەڵات تەنیا بۆ كۆتاییهێنان بە ناڕەزایەتییەكان و دامركاندنەوەی توڕەیی هاوڵاتیانە، ئەگینا هیچ نییەتێك نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتی هاوڵاتیان" نه‌جم وای وت.
چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر كۆتایی خۆپیشاندانه‌كاندا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و داواكارییانه‌ی هه‌یانبوو وه‌ك خۆیه‌تی و هیچ نه‌گۆڕاوه جگه له موچه كه به لێبڕینه‌وه بۆته 30 رۆژ جارێك.
ئه‌و خۆپیشانده‌ره ده‌ڵێت، له كوردستان رێكخستن بۆ خۆپیشاندانه‌كان نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت لاوازه، رێكخراوه‌یی نیه تا ڕێگە لەوە بگیرێت حیزبەكان بۆ سوودی خۆیان بەكاریبهێنن یان ئاڕاستەكەی بگۆڕن، "بێ ئهنجاميی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌زمونێكی باشی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان هه‌یه و له 1991ـه‌وه توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوبێت له كپكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و زۆرجاریش له‌رێی هێزی سه‌ربازییه‌وه".
دوای دوو هه‌فته هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌ڤه‌ری حوكمڕانی یه‌كێتیی و گۆڕان به هێزی چه‌كدار كۆتاییان به ناڕه‌زایی گه‌نجان هێنا.
"پێموایه خۆپیشاندانه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه، چونكه داواكاری هاوڵاتیان جێبه‌جێنه‌كراوه بۆیه دەكرێت لە قۆناغێكی تر و كاتێكی تردا سەرهەڵبداتەوە" خه‌ڵات نه‌جم واده‌ڵێت.
خۆپیشاندانەكان ڕوبەڕوبوونەوەی تووندی تێدا دروست بوو؛ چوار خۆپیشاندەر لە؛ چەمچەماڵ، تەكیە، سەید سادق‌و دەربەندیخان‌و دوو لە قەزای كفری كوژران، لە پێنجوێن پاسەوانی بارەگایەكی پارتی كوژراو لە قەزای دوكان پلەدارێكی هێزەكانی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا(هەرچەندە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كوژراوە، بەڵام هۆكاری گیان لەدەستدانی ڕوون نەبوو).
كاوه عه‌بدولقادر، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ به‌دواداچون، بۆ په‌ره‌گراف وتی "پێشنیازمكردووه له راپۆرته‌كه‌دا داوای ئه‌وه‌بكرێت ته‌قه‌كه‌ران و بكوژانی خۆپیشانده‌ران بدرێنه دادگا"، ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تێبینییه‌كانیان جێنهكرێتهوه، ئه‌وا واژۆی راپۆرتی لیژنه‌كه ناكه‌ن و بێ واژۆی ئه‌وانیش كاری تیا بكرێت، ئه‌وكات قسه‌ی دیكه‌یان ده‌بێت.
"هۆكاری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان ئەوەیە كە خەڵك ژیان و باری گوزەرانی خراپە، خەڵك بێكار و برسییە، نادادپەروەری هەیە، حوكمڕانییەكی خراپ هەیە بۆیە خەڵك خۆپیشاندانی كردووە. جگە لەم خاڵە، هیچ خاڵێكی دیكە شایەنی ئەوە نییە كە بڵێیت هۆكارە بۆ خۆپیشاندانەكان".
به‌وته‌ی كاوه عه‌بدولقادر له راپۆرته‌كه‌دا "كۆمەڵێك هۆكاری زۆر نامەنتقی" نوسراون.
په‌ره‌گراف له‌رێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچونی په‌رله‌مان ده‌ستكه‌وتووه كه هێشتا كۆدهنگيی لیژنه‌كه ی له‌سه‌ر نییه.
له‌و راپۆرته‌دا هۆكاری خۆپیشاندانه‌كان گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ خراپی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان، پێنەدانی موچە لەكاتی خۆیدا، كەمی خزمەتگوزاری و نەبونی هەلیكار، له‌گه‌ڵ "خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و پابەند نەبونی هەندێك لە میدیاكان بە یاسا بەركارەكانەوە"، به‌شێك له هۆكاره‌كانیش خراوه‌ته ئه‌ستۆی به‌غدا كه شایسته داراییه‌كانی كوردستانی نه‌ناردووه.
له راسپارده‌كانی راپۆرته‌كه‌دا داوای به "شه‌هید" هه‌ژماركردنی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان دەكرێت، لەگەڵ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، زیادكردنی هێزی چالاكی مه‌ده‌نی، گرتنه‌به‌ری رێكاریی یاسایی دژی ئه‌و لایه‌ن و گروپانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان "به‌لاڕێدا" برد.
خۆپیشاندانەكان كه ئاگر دروشم و په‌یامی سه‌ره‌كيی بوو؛ به‌هۆیه‌وه ده‌یان بارەگای حیزب و حكومەت لە چەندین قەزاو ناحیە سوتێنرا.
"دەكرێت شەپۆلی ناڕەزایەتییەكانی ئەم دواییە ناو بنێین تەقینەوەی جەماوەری، یان خرۆشانی جەماوەری و جۆرێك لە ڕاپەڕین. ئەوەی كە ڕووی دا تەقینەوەی خەم و ئازاری پەنگخواردووی خەڵك بوو لە ئەنجامی ستەمكارییەكانی دەسەڵاتی كوردی" سالار مه‌حمود، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وای وت(ئەو ئەنجومەنە ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لەسەرەتای خۆپیشاندانەكاندا بەرلەوەی ئاڕاستەكەی بگۆڕێت بەرەو توندوتیژیو سووتاندنی بارەگاكان).
ئه‌و بۆ په‌ره‌گراف وتی "خۆپیشاندەران زۆرینەیان گەنجانی بێكار و گیرفان بەتاڵ و بێ دەرەتان بوون. ئەوان لە هەموو دەنگ و ڕەنگ و شوناس و ئایدۆلۆژیایەك دوور بوون و خەم و مەینەتییەكانی ژیان جۆشی دان و ڕق و تووڕەییان لە شەقامدا بەیان كرد".
به‌بڕوای سالار خۆپیشاندانه‌كان له‌وانه‌ی پێشتر به‌سێ خاڵ جیاواز بون؛ ئه‌وانیش توڕهتربون، فراوانتر و زیاتر له جاران مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروستكرد.
"ئەوەی لەو چەند ڕۆژەی خۆپیشاندانەكاندا بەرانبەر حكوومەت و هێزە سیاسییەكان كردیان، ئەوەی نیشان دا كە خۆپیشاندەران خوازیاری كۆتاییهاتنی ئەم دەسەڵاتەن".
ئەندامه‌كه‌ی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وتیشی "تائێستا هیچ كام لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێنەكراون. پێم وایە ئەگەر دەسەڵات و هێزە دەسەڵاتدارەكان لە پەیامی خۆپیشاندەران تێنەگەیشتبن و داوا و خواستەكانیان بە هەند وەرنەگرن، ڕەنگە حەزیان لە مەرگ و كۆتایی دەسەڵاتی خۆیان بێت".
لە كۆتاییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی، گروپێك كە لە پەرلەمانتارانی پێشووی گۆڕان‌و چەند نووسەرو چالاكوانێك پێكهاتن، لەژێر ناوی (كۆنگرەی دەنگە ناڕازییەكان) خۆیان ڕاگەیاندو بانگەشەی بەردەوامیی خۆپیشاندانیان كرد، ئەوان سەرپەرشتیی كۆتا رۆژی خۆپیشاندانیشیان كرد.
عەزیز ڕەئوف، له دامه‌زرێنه‌رانی كۆنگره‌ی ده‌نگه ناڕازییه‌كان بوو، بۆ په‌ره‌گراف وتی "دەنگە ناڕازییەكان ئامانجی خۆی كە یەك خاڵ بوو: ڕۆیشتنی دەسەڵات، نەیپێكا، چونكە بێگومان ئەم دەسەڵاتە نایەوێت بڕاوت و چەكی قورس و هێزی بەكارهێنا لە دژمان".
ئه‌و گروپه لەگەڵ گەیشتنیان بۆ شوێنی خۆپیشاندانەكە لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی، سەرپەرشتیارانیان دەستگیركران و چوار ڕۆژیان لە زیندان بەسەر برد‌و ئازاد كران.
"خۆپیشاندانەكان كۆتایی پێنەهات، بە هێز كۆتایی پێ هێنرا و سەركوت كرا. ئەو هێزەی هاتە بەردەم پارێزگا لە دژی ئێمە، لە كەركووك و دووزخورماتوو و شەنگال شەڕی بكردایە، ئه‌و شوێنانه نەدەگیران" ره‌ئوف وای وت.
ئه‌و ده‌ڵێت دەنگە ناڕازییەكان، بزووتنەوەیەكی سیاسی و پرۆژەیەكی فیكریی سیاسیی و رێكخراوەیی نەبووه، ئەوەندەی كۆمەڵە كەسێك بوون كە "خەمێكی هاوبەش" كۆی كردبوونەوە بۆ چركەساتێكی دیاریكراو، كە لە شار و شارۆچكەكان "خوێنێكی زۆر دەڕژا و قوربانیی زۆر دەدرا و گەنجێكی زۆر شەهید بوون، شاری سلێمانی بێدەنگ بوو، ئێمە كۆمەڵێك هاوڕێ بووين كە بڕیارمان دا ناڕەزایەتیی بگوازینەوە سەر شەقام".
عه‌زیز ره‌ئوف وتی "هیچ داواكارییەكمان لە دەسەڵات نەبووە تا جێبەجێی بكات، ئێمە وتمان دەبێت ئەم دەسەڵاتە بڕاوت".
به‌بڕوای ناوبراو جیاوازی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی سلێمانی و هه‌ولێردا نییه؛ "لە هەولێر ئەوەیە كە دەسەڵات ڕووی ستەمكاریی خۆی هەڵماڵیوە، لێرە بۆت هەیە قسە بكەیت، بەڵام بۆت نییە كردار بنوێنیت،.. لێره دەسەڵات دەتكوژێت و لە پرسەكەتدا دادەنیشێت، وەكو بە چاوی خۆمان بینیمان دەسەڵات چووە ماڵی قوربانییەكان و ڕەسمی لەگەڵ كەسوكاریان گرت".
هەرچەندە خۆپیشاندانی فراوان هەولێرو دهۆكی نەگرتەوە، بەڵام چەندین كەس لە سنوری ئەو دو پارێزگایە دەستگیركران بە پاساوی هەوڵدان بۆ خۆپیشاندان.
"ئێمە واز لە خۆپیشاندان ناهێنین، ئەو ڕۆحییەتە لە دنیای ئێمەدا هەر ماوە، بەڵام هێزی سیاسی ئامانجی نییە لەگەڵمان بێت و خەڵكیش متمانەی بە هێزی سیاسی نەماوە" عه‌زیز ره‌ئوف دەشڵێت "له ره‌خنه‌گرتن به‌رده‌وامده‌بین تا شێوازێكی نوێ لە دنیابینی و سیاسەت دروستدەبێت".