سەردەمی زۆپای دار دەگەڕێتەوە؛ لە بێ نەوتیدا دارستانەكان ڕوبەڕوی مەترسی دەبنەوە

14-12-2022 03:18

پەرەگراف- هەردی عوسمان

ماڵی عەبدوڵا قادر لە ناوچەیەكی ساردی سلێمانییە و ساڵانە نیو مەتر بەفر لە گوندەكەی دەبارێت، ئەگەر بڕینەوەی داری وشك و بێ كەڵك نەبێت، رەنگە لە چاوەڕوانی بەرمیلێك نەوتی سپی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نەتوانن بۆ رۆژێكیش بەرگەی زستانی ئەو ناوچەیە بگرن.