بەڵای مادەی هۆشبەر یەخەی دهۆك دەگرێت؛ لە ١٠ساڵدا ١٩٠٠% زیادی کردووە

30-12-2024 01:53

پەرەگراف- عەمار عەزیز

دهۆك لە بەردەم مەترسی مادەی هۆشبەردایە؛ ژمارەی بازرگانی و بەكارهێنەر تادێت هەڵدەكشێت، مانگ نییە دەیان كیلۆ لە ماددەی جیاواز دەستی بەسەردا نەگیرێت.

بەپێی بەدواداچونی پەرەگراف، تەنیا لە ساڵی رابردوودا هەزار دۆسیەی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای دهۆك هەبووە، لە كاتێكدا دەیەیەك لەمەوبەر ئەو ژمارەیە لە 50 دۆسیە تێنەدەپەڕی، بەوپێیەش لەو ماوەیەدا ١٩ هێندە زیادی کردووە کە بە ڕێژەی سەدی دەکاتە ١٩٠٠%.