کۆمیسیۆن ڕێژەى دەنگدانى تا کاتژمێر ١٢ـى نیوەڕۆ بڵاو کردەوە؛ ڕێژەى گشتیى دەنگدان ٦٠%ـە

09-11-2025 01:51

پەرەگراف

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕێژەی دەنگدانی تایبەتی تا كاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بڵاو كردەوە. لە سەرتاسەری عێراق ڕێژەی دەنگدان 60% بووە. بەرزترین ڕێژە دەنگدان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بووە.

پارێزگای سلێمانی پلەی یەكەمی لە بەرزیی ڕێژەی دەنگداندا گرتووە بە 78%، پاش ئەو پارێزگای هەولێر 77% و پارێزگای دهۆك 76%. لە دوای پارێزگاكانی هەرێم، پارێزگای دیالە پلەی چوارەمی لە بەرزیی ڕێژەی دەنگداندا گرتووە بە 69% و پاشان پارێزگای نەینەوا بە ڕێژەی 68% لە پلەی پێنجەمدایە.

نزمترین ڕێژەى دەنگدان لە بازنەى (بەغداد-ڕەسافە) تۆمار کراوە کە ڕێژەى 47%ـە، پاشان بازنەى پارێزگاى نەجەف کە ڕێژەى بەشدارى 48% بووە.