پەرەگراف- دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر 6 کۆتایی هات و ئامێرەکانی دەنگدان کوژانەوە، ڕێژەی بەشداریی لە سێ پارێزگاکەی هەرێم، زۆرترین لە هەولێر کە 97% بووە، پاشان سلێمانی 95% و دهۆك 88%.
لە دهۆك رێژەی بەشداری كەمترە پەیوەندی بەوەوە هەیە كە ژمارەی ئاوارە زۆرەو 26 هەزار دەنگدەرن زیاتر لەناو ئاوارەكان كەمتر دەنگدراوە، ئەوەش ڕێژەی گشتی دەنگدانی دابەزاندووە.