ڕێژەى بەشدارى لە دەنگدانى تایبەت ٨٢% بووە؛ هەرێمى کوردستان بەرزترین ڕێژەى دەنگدانى تۆمار کردووە

09-11-2025 10:04

پەرەگراف

ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 82% بووە. پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانیان تۆمار كردووە كە نزیكەی 96%ـە. كۆمیسیۆن دەڵێت "تەنیا چوار تانە لەسەر دەنگدانی تایبەت پێشكەش بە كۆمیسیۆن كراون".

كەمێك لەمەوبەر كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕێژەی دەنگدان لە سەرجەم بازنەكانی هەڵبژاردن بڵاو كردەوە و ڕایشیگەیاند "ڕێژەی گشتیی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت 82.42% بووە.

لە سەرتاسەری عێراق، بازنەی پارێزگای سلێمانی بەرزترین ڕێژەی دەنگدانی تێدا تۆما كرا كە 98.16%ـە. دوای ئەو پارێزگای هەولێر دێت بە ڕێژەی 97.79% و پارێزگای دهۆكیش لە پلەی سێیەمدا دێت بە 91.66%. نزمترین ڕێژەى بەشدارى لە دەنگدانیش لە بازنەى (بەغداد-ڕەسافە) بووە بە ڕێژەى 70.37%.