یەکێتی بە فەرمی ڕایگەیاند لە دهۆک دەنگ بە کاندیدی ڕەیان کلدانی دەدەن

10-11-2025 05:32

پەرەگراف- میدیای فەرمی یەکێتی وێنەی کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و کاندیدانی یەکێتی لە دهۆک بڵاو کردەوەو دەڵێت: کاندیدانی دەڤەری بادینان بە هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییان وتوە دەنگ و هەوڵی تەواوی ئێمە بۆ سەرخستنی کاندیدی ژمارە ٣٢٦.

ئەو کاندیدەی یەکێتی دەنگی پێدەدات کۆتای مەسیحییە لە بزووتنەوەی بابلیونی ڕەیان کلدانی.

هەر ئەمڕۆ لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەی یەکێتیدا، ئیمان عەبدولڕەزاق سەرۆکی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی لە دهۆک بوو بە پارتی.