پەرەگراف- مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكرات، لە كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس) لە دهۆك، وتی "لایەنە کوردستانییەکان باش گوێ لەم وتارەی من بگرن: ئەو هەلومەرجەی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاتووەتە ئارا، ئەو هەلومەرجەی پێشوو نییە".
بارزانی وەک ئاماژەیەک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، جەختیشی کردەوە کە "پێویستە هەموو لایەک بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بە مافی خۆی بگات".
سەرۆکی پارتی جارێکی دیکە ئاماژەی بەوە کرد کە لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی هەرێم، داوای پێكهێنانی حكومەتێكی بنكە فراوانیان كردووە، بەڵام لایەنەكان بەدەم داواکەیانەوە نەچوون.
مەسعود باڕزانی هیوایشی خواست "هەڵبژاردنی فیدراڵی بێتە هاندەر بۆ ئەوەی هەردوو حكومەتی فیدراڵی و كوردستان پێک بكبهێنرێن و هەر لایەک سەنگی خۆی وەربگرێت".