یەکگرتوو پێکھێنانی ھاوپەیمانیی بۆ ھەڵبژاردن دەخاتە بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان

06-04-2021 08:14
سەردانی ئەمڕۆی سەلاحەدین بەھادین بۆلای بزووتنەوەی گۆڕان. وێنە؛ بڕیار نامیق

پەرەگراف

یەكگرتوو هەوڵەکانی لەژێر ناوی "دەستپێشخەری" بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێ کرد. لەیەکەم وێستگەدا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئەو بابەتەی خستە بەر باس و جارێ دیار نییە سەردانی لایەنی دیکە دەکات یاخود نا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی بە سەرۆكایەتیی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی ئەو حیزبە،سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ شاندی باڵای گۆڕان بە سەرۆکایەتیی عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتییبزووتنەوەكە کۆبوونەوە.

پەیجی فەرمیی سەلاحەدین محەمەد بەهادین لە فەیسبووک، سەردانەکەی بە "ڕاگەیاندنی دەستپێشخەرییەك بۆ هەڵبژاردنی داهاتوویعێراق" ناو بردووە و دەڵێت "گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرا. جەختیش لەسەر كاریهاوبەشی هەردوو لایەن كرایەوە، بە تایبەت بەشداریكردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق".

لە دوای کۆبوونەوەکەش، وتەبێژی هەردوو حیزب کۆنگرەیەکی هاوبەشیان دەربارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئەنجام دا.

مستەفا عەبدوڵڵا، وتەبێژی یەکگرتوو، وتی "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ بزووتنەوەى گۆڕان، دۆخى سیاسیى هەرێم و پرسى هەڵبژاردنیئەنجوومەنی نوێنەران تاووتوێ کران".

وتەبێژی یەکگرتوو لەگەڵ ئاماژەکردن بە "پەیوەندیی دوور و درێژ" لەگەڵ گۆڕان و "هەماهەنگی"یان بۆ چاکسازی لە هەرێمی کوردستان وتی"پێشنیارمان کردووە هەموو ئەو هێزانەی لەگەڵ چاکسازین و دژی گەندەڵین، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران بە لیستێکیهاوبەش بەشداری بکەین".

هەروەها دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، جەتی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا "دواین پێشهات و پرسە سیاسییەکانی عێراق وهەرێمی کوردستان، دۆخ و بژێوی خەڵک و پرسی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و بووژاندنەوەی بازاڕ و هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی دیدگایهاوبەش بە مەبەستی خێراکردنی پڕۆسەی چاکسازی" تاووتوێ کراون.

وتەبێژى گۆڕان باسی لەوەش کرد "پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق یەکێکی دیکە بوو لە بابەتە گرنگەکانی ناو کۆبوونەوەکە"، لەوڕووەشەوە دیدگای گۆڕانی خستە ڕوو کە "لەهەموو ئەگەرەکاندا ئێمە لەگەڵ بەشداریی سیاسیی ڕاستەقینەی کوردین لە بەغدا، لەگەڵ ئەوەینکە پێویستە چ ئەو هێزانەی لەناو حکوومەتن و چ ئەو لایەنانەی کە هەست بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی دەکەن، بۆچوون و پڕۆژەکانیان بە هەندوەربگیرێت".

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی یەکگررتوو و گۆڕان نییە بۆ گفتوکۆ دەربارەی پێکهێنانی هاوپەیمانی، بەپێی زانیارییەکانی پەرەگراف ماوەیەکلەمەوبەریش یەکگرتووی ئیسلامی بۆ هەمان مەبەست سەردانی گۆڕانی کردووە.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە ١٠-١٠-٢٠٢١ بەڕێوە بچێت. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش بۆ ئەوەی دەرفەتبداتە لایەنەکان، وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانیی لە هەڵبژاردنەکەدا بۆ سەرەتای مانگی پێنج درێژ کردووەتەوە.

لە ئێستادا زۆربەی لایەنە کوردییەکان لە هەوڵیپێکهێنانی هاوپەیمانیدان بۆ بەشداری لەو هەڵبژاردنە. لەو چوارچێوەیەدا پارتی دیموکراتلەگەڵ ڕەوتی سەدر چەندین کۆبوونەوەی ئەنجام داوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.