پەرەگراف
سەرۆکایەتی ھەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوەو دەڵێت: له كه‌شێكى ڕاشكاو و كراوه‌دا كێشه و نيگهرانييهكانخرانه ڕوو و جه‌خت له پێويستى و گرنگيى يهكڕيزى، تهبايى، گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان،كرايه‌وه.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/4/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانكۆبووهوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، بارودۆخى عێراق و ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه ده‌ره‌كييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان،سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له هاوكێشه سياسييه تازه‌كاندا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێڕ ـ به‌غدا،ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكا ـ عێراق و به‌شدارى و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان تيايدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، بارودۆخى ناوخۆ و پهيوهنديىنێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كان، تاوتوێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى دووپاتكردنهوهى ده‌ستخۆشى و پێزانين بۆ ده‌ستپێشخه‌ريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ى هێز ولايهنه سياسييه‌كان، له كه‌شێكى ڕاشكاو و كراوه‌دا كێشه و نيگه‌رانييه‌كان خرانه ڕوو و جه‌خت له پێويستى و گرنگيى يهكڕيزى، تهبايى،گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، كرايه‌وه.
كۆبوونه‌وه په‌سندكردنى ياساى بودجه‌ى عێراقى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان وحكوومهتى فيدراڵى عێراق له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست ياساكه جێبه‌جێ بكرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتيان ودۆخى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌بێت و ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنهماىدهستوور و له چوارچێوه‌ى سيستمى فيدرڵيدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرايه‌وه كه دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه ده‌ستوورييه‌كان، پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان وهه‌نگاونان بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر، واقعبينى و هه‌ستكردن به به‌رپرساريه‌تيى هه‌مووان، پێكه‌وه‌كاركردن، هاوبه‌شى، تهبايى و يهكڕيزىدهخوازێت و به گرنگييه‌وه جه‌ختى له پرۆسه‌ى چاكسازى و كاركردن بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى هاووڵاتيان و پێويستيى پاراستنىئازادييهكان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين و دانانى چوارچێوه و ميكانيزمێك بۆ به‌رده‌واميى ئه‌م كۆبوونه‌وانه كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشتهكهيان و سازدانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه ودووپاتى كرده‌وه كه تاكه ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و پێگه‌ى ده‌ستوورى و فيدراڵيى هه‌رێمىكوردستان، تهبايى و پێكهوهيى و يهكڕيزييه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و به چه‌ترى كۆكهرهوهىههمووان ده‌مێنێته‌وه.