پەرەگراف - كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی كە وەبەرهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر دەكات، ڕەتی دەكاتەوە كە لەلایەن نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە داوای لێ كرابێت بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكە دەست پێ نەكاتەوە.
ماڵپەری هەواڵیی (ئەلمۆنیتۆر)ـی ئەمریكی بڵاوی كردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، داوای لە كۆمپانیای دانەغاز كردووە، تا ئەو كاتەی ئەنجامی لێكۆڵینەوە ئەمنییەكان لەبارەی هێرشی سەر كێڵگەی كۆرمۆر بڵاو دەكرێتەوە، بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكە دەست پێ نەكاتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە ئەمریكییەكە، پێچەوانەی سوودانی، هەرێمی كوردستان سوور بووە لەسەر دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی غاز، بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەلایەن هاووڵاتیان بەهۆی نەبونی كارەباوە لەسەری بووە.
كۆمپانیای دانەغاز ئەمڕۆ وەڵامی ماڵپەڕە ئەمریكییەكەی دایەوە و هەواڵەكەی بە "هەڵە و بێ بنەما" ناو برد، وتیشی "سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ڕوونی ویستی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز بە زووترین كات ڕاگەیاندووە".
بە پێچەوانەوە، دانەغاز سوپاسی تایبەتی سەرۆكوەزیرانی عێراق و نووسینگەكەیشی كردووە كە بۆ "پاڵپشتی و وەڵامدانەوەی خێرایان".