شوێنه‌وارێكی مێژوویی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ گۆڕی هه‌زاران ساڵ به‌ر له زایینی تێدایه
په‌ره‌گراف
له شاری سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شوێنه‌وارێكی مێژوویی دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ چاخی به‌ردینی كانزایی (چاخی بڕۆنز - عصر مفرغ) واته چوار بۆ پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شوێنه‌واره‌كه ده‌كه‌وێته نزیك گۆڕه‌پانی موكریان و له كاتی كاركردن بۆ دروستكردنی بینایه‌كی حكوومی دۆزراوه‌ته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێسكوپروسكی مرۆڤ له شوێنه‌كه‌دا بینراوه، كاركردن له پرۆژه‌كه ڕاگیراوه و فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری سه‌قز ده‌ستی به هه‌ڵكۆڵین له ناوچه‌كه كردووه.
به‌پێی دۆزینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، شوێنه‌واره مێژووییه‌كه گۆڕستانه و تا ئێستا ژماره‌یه‌ك گۆڕ و ئێسكوپروسكی مرۆڤ دۆزراونه‌ته‌وه كه مێژوویان بۆ سه‌رده‌می چاخی به‌ردینی كانزایی به دیاریكراوی (چاخی بڕۆنز - عصر مفرغ) ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌لاح نه‌سروڵڵاهی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی و شوێنه‌وار و پیشه ده‌ستییه‌كانی سه‌قز، پشتڕاستی كرده‌وه كه "لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن ئه‌و شتانه‌ی له نموونه‌ی گۆڕ و ئێسكوپروسك كه دۆزراونه‌ته‌وه، بۆ چاخی بڕۆنز (عصر مفرغ) ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
نه‌سروڵڵاهی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه دیاریكردنی ورد و دروستی مێژووی شوێنه‌واره‌كه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و زانستی هه‌یه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "چاخی بڕۆنز (عصر مفرغ) 1500 بۆ 3000 ساڵ به‌ر له زایین ده‌گرێته‌وه".
وه‌كو له ویكیپیدیادا هاتووه "بڕۆنز (به ئینگلیزی: Bronze - به فارسی: مفرغ) بریتییه له داڕشته‌یه‌ك له مس و ١٢ بۆ ١٢٫٥٪ قه‌ڵایی. هه‌ندێجاریش مادده‌ی تری وه‌ك فافۆن، مه‌نگه‌نێز، زینك و نیكڵی تێده‌كرێت. هه‌روه‌ها ده‌شێ ماده‌ی ناكانزایی وه‌ك زه‌رنیخ، فسفۆڕ یا سلیكۆنی تێ بكرێت. ئه‌م داڕشه‌تانه به ڕێژه‌ی جیاواز و مادده‌ی جیاواز ده‌بێته هۆی پێدانی تایبه‌تمه‌ندی جیاواز به مس كه داڕشته‌كه ڕه‌قتره له مس به ته‌نیا".
سه‌رده‌مانێكی كۆن كه بڕۆنز ڕه‌قترین مادده‌ی كانزایی ناسراو بووه، پێی ده‌گوترێ سه‌رده‌می بڕۆنز. سه‌رده‌می بڕۆنز له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر ده‌گۆڕێت. بۆ نموونه سه‌رده‌مه‌كه له ناوه‌ڕاستی چوار هه‌زار ساڵ پێش زایین له هیندستان و ئۆراسیا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له چین ئه‌م سه‌رده‌مه له دوو هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌ستی پێ كردووه".
قه‌زای سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له 190 كیلۆمه‌تریی باكووری شاری سنه هه‌ڵكه‌وتووه، دووه‌م شارۆچكه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ر به پارێزگای سنه‌یه، ژماره‌ی دانیشتوانی 226 هه‌زار كه‌سه.
وه‌كو میدیا ئێرانییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، تا ئێستا زیاتر له 160 شوێنه‌واری مێژوویی سنووری سه‌قز له فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری قه‌زاكه تۆمار كراون كه مێژوویان بۆ (7، 5، 4) هه‌زار ساڵ به‌ر له زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روها سه‌دان شوێنه‌واری دیكه‌ش دۆزراونه‌ته‌وه كه هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان تێدا نه‌كراوه و تۆمار نه‌كراون.