وەزارەتی پەروەردە كاتی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاینی دیاری كرد

12-04-2021 10:12

پەرەگراف

بەپێی فەرمانێكی وەزاری كە واژووی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی لەسەرە و دوێنێ‌ دەركراوە، بڕیار دراوە بە دەسپێكردنەوەی خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە.

لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە "پرۆسەی خوێندن بە شێوازی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین لە ناوەندەكانی خوێندن (حكومی و ناحكومی) لە قۆناغی یەكی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی و پەیمانگەكانی وەزارەتی پەروەردە، بە شێوەی ئیلزامی بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژی شەممە 17-4-2021ـەوە".

لە خاڵی دووەمی فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە "پێش وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەزاری، ئەگەر هەڵسەنگاندنی تەندروستی ڕێگە بدات، خوێندنی ناو پۆل بە شێوەی ناوبەناو (تەناوب) دەست پێ‌ دەكاتەوە"، ئەگەریش نەتوانرا، ئەوا "تەنیا تاقیكردنەوەكانی وەرزی ئەنجام دەدرێن لەسەر بنەمانی خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین".

ڕێگە بە پەیمانگەكان دراوە كە "بەپێی خشتەیەكی تایبەت" وانە پراكتیكییەكان لەناو پەیمانگەكاندا بخوێنن.

وەزارەتی پەروەردەوە ژمارەیەك ڕێكاریشی بۆ چۆنێتیی درێژەدان بە خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی دیاری كردووە.

 

دەقی فەرمانە وەزارییەكە: