پەیامی سوودانی و بافڵ تاڵەبانی لەبارەی مووچەی هەرێم

20-12-2025 05:13

پەرەگراف- بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە لە بەغداد، هەردوولا پەیامیان لەبارەی مووچەی هەرێمی کوردستان هەیە کە تائێستا مووچەخۆران چاوەڕێی مووچەی مانگی 10 دەکەن.

نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە کە دیدگاکەی خزمەتکردنی خەڵک و بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداری بێت.

"بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە محەمەد شیاع سودانی کرد لە ناردنی مووچە پەلە بکرێت و مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت. لای خۆیەوە، سەرۆکوەزیرانی عیراق پابەندبوونی بە رێککەوتنەکان دووپاتکردەوە و وتی، جەخت لە پاراستنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە" نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی وادەڵیت.