سەردانەكەی مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق دواخرا

29-12-2025 10:14

پەرەگراف - هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دواكەوتنی ‏سەردانەكەی مەزڵووم عەبدیی بۆ دیمەشق بە "هۆكاری تەكنیكی" ڕاگەیاند.‏

بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندێكی باڵای هەسەدە بە سەرۆكایەتیی مەزڵووم عەبدی، ‏فەرماندەی هەسەدە، سەردانی دیمەشق بكات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، ‏سەرۆككۆماری ڕاگوزەری سووریا و بەرپرسانی باڵای دیمەشق كۆببێتەوە.‏

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە دەڵێت "سەردانەكە بە هۆكاری تەكنینی ‏دواخراوە. لە داهاتوویەكی نزیكدا بە ڕێككەوتنی هەردوو لا و دوای ‏هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكان، وادەیەكی نوێ‌ بۆ سەردانەكە دیاری ‏دەكرێت".‏

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە جەخت دەكاتەوە "دواخستنی سەردانەكە ‏تەنیا پەیوەندیی بە ڕێكارە لۆجیستی و تەكنیكییەكانەوە هەیە، هیچ ‏گۆڕانكارییەك لە ئامانجەكانی سەردانەكە و كارنامەی گفتوگۆكاندا ڕووی ‏نەداوە".‏