پەرەگراف- یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی عامر فایز سەرۆكی تەمەن دەستی پێکردو پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد.
سەرۆكی تەمەن داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كرد پابەندبن بە وادە دەستورییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان کە پێویستە ئەمڕۆ هەڵبژێردرێن.
پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننەکانەو بە دوو کاندیدەوە دەچنە کێبڕکێی بردنەوەی پۆستەکە کە هەریەکە لە هەیبەت حەلبووسی و موسەنا سامەرائین، جێگری یەکەمی سەرۆک بۆ شیعەو جێگری دووەم بۆ کوردە، کوردیش سێ کاندیدی بۆ پۆستەکە هەیە کە بەهێزترینیان شاخەوان عەبدوڵایە لە پارتی دیموکراتی کوردستان.