دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردراو دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کرایەوە

30-12-2025 07:00

پەرەگراف- دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کە سەرۆک و دوو جێگری سەرۆکن هەڵبژێردراو دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کرایەوە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ.

ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا، دوای ئەوەی پارتی دیموکرات کاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان گۆڕی و لەبری شاخەوان عەبدوڵا، فەرهاد ئەتروشی کاندید کرد، ئەتروشی بەسەر ڕێبوار کەریمی ڕکابەریدا سەکەوت و بە ١٧٨ دەنگ بەرامبەر ١٠٤ دەنگ.

دوێنێ سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆک بە یەک گەڕی هەڵبژاردن هەڵبژێردران، بەڵام لە جێگری دووەمدا کە پشکی کوردە، بە دوو گەڕی هەڵبژاردن یەکلا نەکرایەوەو ئەمڕۆ پاش ئەوەی پارتی کاندیدی خۆی گۆڕی توانی پۆستەکە بباتەوە.