پەرەگراف- لەگەڵ بەردەوامیی بارینی بەفر لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم لە ئەمشەودا، کەشناسیی هەرێم دەڵێت شەپۆلی بەفرو باران و سەرما بەردەوام دەبێت، زۆرترین بەفر لە 12 کاتژمێری ڕابردوو لە گوندی ڕێشە بووە سەر بە قەزای مێرگەسور لە هەولێر کە 22 سانتیم بووە، زۆرترین بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووش لە زاخۆ بووە کە 13 ملم بووە.
کەشناسیی دەڵێت: پێشبینی دەکرێ ئەم شەو شەپۆلی بەفر بارین بەردەوام بێت لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی کە نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان هاوکات شەپۆلی (نمە باران و بارانی مام ناوەندی پچڕ پچڕ ) بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم وە لەکاتەکانی نێوەڕۆدا شەپۆلی باران بارین لە سەر ناوچەکانی دهۆک و هەولێر و ناوچەشاخاوییەکانیان لاواز دەبێت و کاریگەریەکەی لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەمێنێت تا سبەی ئێوارە پاشان کۆتایی دێت.
نزمترین پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان چەندین پلە لە ژێر سفری سیلیزیەوە دەبێت و سەنتەری شارەکان نزیک دەبێت لە سفری سیلیزیەوە و خێرایی با (15-25) کم/کاتژمێر دەبێت.
بڕی بارینی باران و بەفر لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە شار و ناوچەشاخاوییەکانی هەرێم
هەولێر 4.7 ملم
شەمامک 2.7 ملم
پیرمام 9.5 ملم
سلێمانی دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک 10.1 ملم
زاخۆ 13.0 ملم
بڕی بەفری باریو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم
ڕەواندز 1.5 سم
ناحیەی هێرۆ 4 سم
گوندی ڕێشە 22 سم
گوندی هاودیان 7.5 سم
قەڵادزێ مەرزی کێڵێ 10سم