مەزڵوم عەبدی جەخت لە پاراستنی ناوچە کوردییەکان دەکات

26-01-2026 12:17

پەرەگراف — مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، بەپێی ڕێککەوتنەکان، ڕێگە بە سوپای عەرەبی سووریا نادرێت بچێتە ناو ناوچە کوردییەکانەوە.

عەبدی قسەی بۆ تەلەفزیۆنی ڕۆناهی کرد و وتی، دەمانەوێت ناوچە کودییەکان بپارێزین و هێڵێکی پەیوەندیی کراوە لە نێوان ئێمەو دیمەشقدا هەیە.

فەرماندەی گشتی هەسەدە سووپاسی پشتیوانییەکانی خەڵکی کردو وتیشی، لە ئێستادا تەواوی هێزە سیاسییە کوردییەکان لەگەڵ ڕۆژاڤان.