ئومێد خۆشناو: بڕیاری داخستنی سەرجەم نووسنگەکانی ئێن ئاڕ تی دراوە

04-02-2026 03:12

پەرەگراف - نووسنگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە شارەکانی هەولێر و دهۆک داخران. ئومێد خۆشناو دەڵێت "بەهۆی بێڕێزیکردن بە سیمبوولە نەتەوەییەکان، بڕیاری داخستنی سەرجەم نووسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەرێمی کوردستان دراوە".

کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاوی کردەوە، هێزی ئەمنی لەبەردەم نووسینگەکانی جێگیر کراون و ڕۆژنامەنووسەکانیان دەرکراون، پێیان ڕاگەیاندوون کە چیتر بۆیان نییە کار بکەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دەڵێت "لەلایەن داواکاری گشتییەوە سکاڵا دژی ئێن ئاڕ تی جووڵێندراوە و داوەر بەپێی بڕیاری ژمارە 7ـی ساڵی 1997ـی پەرلەمانی کوردستان، فەرمانی داخستنی نووسینگەکانی کەناڵەکەی دەرکردووه".