وتەبێژی یەکێتی دەنگۆی ڕێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لەسەر پۆستەکان ڕەت دەکاتەوە

11-02-2026 09:58

پەرەگراف- وتەبێژی یەکێتی دەنگۆی ڕێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لەسەر پۆستەکان ڕەت دەکاتەوە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا.

دەقی ڕاگەیەندراوێک لە وتەبێژی یەکێتییەوە

ئەمڕۆ 11ی2ی2026 کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی لەنێوان جەنابی کاک مەسعود بارزانی و جەنابی کاک بافڵ تاڵەبانی لەکەشێکی زۆر ئارام بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا، پرسە هەنووکەییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا. 

وێڕای ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکە، لە بەشێک لە میدیا و سۆشیال میدیاکان هەواڵی ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکان بڵاو دەکرێنەوە، ئێمە بە فەرمی و سەرلەبەری ئەم دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە؛ و هەر رێککەوتنێک ئەنجامبدرێت لەنێوان هەردوولا بەفەرمیی بۆرایگشتی بڵاوی دەکەینەوە. 

کاروان گەزنەیی

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان