وەزارەتی دارایی هۆشداری دەداتە ئەو مووچەخۆرانەی كە خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەكردووە

15-02-2026 02:21

پەرەگراف - بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو مووچەخۆرانەی كە تا 20-01-2026 خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەكردووە، یان كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە، ئەگەر بەزوویی بەدواداچوون بۆ مامەڵەكانیان نەكەن، لە دوای ئەو ڕێكەوتەوە مووچەیان پێ نادرێت. 

نووسراوەكە ئەمڕۆ دەركراوە و واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانی لەسەرە. ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كراوە.

دەقی نووسراوەكەی وەزیری دارایی