پەرەگراف - نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، راستە تائێستا پارتی و یەکێتی لەسەر هیچ خاڵێك رێكنەكەوتووین، بەڵام "لەسەر ئاڕاستەیەكی دروست لەسەر خەتین بۆ ئەوەی بگەین بە ئەنجامێك كە مەسڵەحەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی تێدا بێت".
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی "باش" بووە.
زیاتر لە ساڵێکە چەقبەستنی نێوان پارتی و یەکێتی بەردەوامە کە بووەتەهۆی ناکارایی پەرلەمانی کوردستان و پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.
ئەو دوو حیزبە لەسەر ئاستی بەغدادیش ناکۆکن بەتایبەت لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کە یەکێتی بە پشکی خۆیی دەزانێت و پارتی هێشتا ئامادە نییە کاندیدەکەی بکشێنێتەوەو پشتگیریی کاندیدی یەکێتی بکات.