بافڵ تاڵەبانی: ئامادەین بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار

21-02-2026 07:46

پەرەگراف- دۆخی سیاسی عێراق و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارو سەرۆکوەزیران بە چەقبەستوویی ماوەتەوە، بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ ئامادەیی حیزبەکەی ڕاگەیاند بۆ بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کە پشکی کوردەو یەکێتی بە ئیستیحقاقی خۆیی دەزانێت.

سەرۆکی یەکێتی لە بەغداد لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە، دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد. 

نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، تاڵەبانی جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کردەوە.