مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

01-03-2026 11:38

پەرەگراف- مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بارەگای بارزانی دەڵێت "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان و كاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و هەروەها هەڕەشەكانی قووڵبوونەوەی گرژییەكان ئاڵوگۆڕ كرا". 

"هەروەها هەردوولا جەختیان لە چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە لە ڕێگەی دیالۆگ و ئامرازی ئاشتیانە كردەوە."

پەیوەندییەکە لەکاتێکدایە دوو ڕۆژە شەڕو بۆردومانی چڕی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆسەر ئێران بەردەوامەو عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵاو دەیان فەرماندەی باڵای ئێران کوژراون.

ئێران لە کاردانەوەدا ئیسرائیل و چەندین بنکەی ئەمەریکای لە ناوچەکە کردووەتە ئامانجی درۆن و مووشەکەکانی.