بافڵ تاڵەبانی: دۆناڵد ترەمپ بە میهرەبانییەوە باسی کوردی کردو وتی جەنگاوەری مەزنن

07-03-2026 11:23
 
پەرەگراف- بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی وتی، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ زۆر ئارام و سەرنجڕاکێش بووە، "ترەمپ بە دەنگێکی میهرەبانەوە باسی کوردی کرد و وتی جەنگاوەری مەزنن. هەروەها سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەو هەموو ساڵەی کورد لەگەڵ هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا خزمەتیان کردووە".
 
سەرۆکی یەکێتی وتیشی، لە قسەکانی ترەمپەوە تێگەیشتووە کە پاراستنی خەڵک لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە پێشینەی کارەکانی ئەمەریکادایە.
 
تاڵەبانی هەروەها باسی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و وتی، وەزیری دەرەوەی ئێران نائومێدییەکی زۆری دەربڕی، وتی نەیانویستووە بچنە ناو ئەم جەنگەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی هێرشەکانەوە وەک جەنگی مان و نەمان لێی دەڕوانن.
 
سەرۆکی یەکێتی جەختی کردەوە هیچ هێزێکی کوردیی لە خاکی هەرێمەوە هێرشی نەکردووەتەسەر ئێران، "کوردستان دەبێت ببێتە پردێک، نەک گۆڕەپانی جەنگ".