هێرشی درۆنی کرایە سەر پاڵاوگەی لاناز لە هەولێر

13-03-2026 12:21

پەرەگراف - بەیانیی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر پاڵاوگەی لاناز لە ڕۆژئاوای شاری هەولێرو ئاگرو دوکەڵ لە پاڵاوگەکە بەرزبووەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاوی کرەوە، هێرشەکە "زیانێکی سنووردار"ـی بە پاڵاوگەکە گەیاندووە و "لە کارکردن بەردەوامە".

هەندێک میدیای عێراقی و سۆشیالمیدیای نزیک لە گرووپە چەکدارییەکانی بەرەی موقاوەمە، ڤیدیۆی هێرش بۆ سەر پاڵاوگەی لانازیان بڵاو کردەوە کە تێیدا کەوتنەوەی ئاگر لە بەشێکی پاڵاوگەکە دەبینرێت.

تا ئێستا بەرپرسانی ئیداری و ئەمنیی هەولێر و پاڵاوگەکەش، ڕوودانی هێرشەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە نەداوە.