نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر پێشمەرگە: ئێران دان بەوەدا دەنێت هەڵەکراوە
پەرەگرف - نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئێران دان بەوەدا دەنێت هەڵەکراوەو بەڵێنیان داوە لێکۆڵینەوە بکەن.
سەرۆکی هەرێم بەشداریی لە پرسەی پێشمەرگەکان کردو قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد، وتی، ئێمە نابینە بەشێک لە جەنگ و هیوادارین هیچ شتێکی دیکە روونەدات.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی، لەنێو خودی عێراق لە هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش دەدرێ، پێویستە سنوورێک بۆ ئەوانە دابنرێت کە لە یاسا دەرچوون.
بەرەبەیانی 24-3-2026 بە مووشەكی بالیستی ئێرانی دوو بارەگای هێزەكانی پێشمەرگە کرانە ئامانج لە ناوچەی سپیلك لە قەزای خەلیفان سەر بە ئیدارەی سۆران.
لەو دوو هێرشەدا كە بارەگایەکی فیرقەی ٧ـى پیادەی دەڤەری ١ و هێزێکی فیرقەی ٥ـى پیادەی هێزی پێشمەرگە بەئامانج گیران، شەش پێشمەرگە شەهید و 30 پێشمەرگەی دیكە بریندار بوون.