پەرەگراف- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کرد‌و به توندی ئەو هێرشە درۆنییەی سەرکۆنە کرد کە کرایە سەر ماڵەکەی لە دهۆک.
ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم لەوبارەیەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/30 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک ئەردۆغان هاوسۆزیی خۆی بۆ بەڕێزیان و خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەربڕی کە لە هێرشەکانی ئەم دوایییەی سەر هەرێمی کوردستاندا شەهید و بریندار بوون، هه‌روه‌ها به توندی ئەو هێرشە درۆنییەی سەرکۆنە کرد کە کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک.
سەرۆک ئه‌ردۆغان دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هەمیشە پشتگيرى له ئاسایش و پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچەکە دەکات.
لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی سەرۆک ئەردۆغان و هەڵوێستى دۆستانەی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، هەروەها دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى ده‌بێت و هه‌رگيز نابێتە بەشێک لە جەنگ و گرژییەکان.
دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی بەسەر ناوچەکە و جیهانەوە، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو؛ تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كان بۆ ڕاوه‌ستاندنى جه‌نگ و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييه‌كان كرده‌وه.