پەرەگراف - محەمەد شیاع سووانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ئامادەیی وەزیرەکان لەگەڵ یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی عێراق کۆبووەوە. وەكوو ڕێزلێنانێك بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنی تۆپی پێی عێراق بۆ مۆندیالی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد:
1- بەخشینی یەکەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە یادکردنەوەی ئەم دەستکەوتەی تۆپی پێ لە کۆمەڵگەی (ڕفیل) لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، بە یاریزانان و ئەندامانی ستافی ڕاهێنەرایەتی و کارگێڕیی هەڵبژاردەکە.
2- بەخشینی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە یاریزانان و ئەندامانی ستافی ڕاهێنەرایەتی و كارگێڕی.
3- دەركردنی پولێكی پۆستە تایبەت بەم دەستكەوتە لە یادەوەری نیشتمانیدا.
4- دروستكردنی دیواربەندێكی نیشتمانی (پانۆرامان) یان مۆنۆمێنتێكی یادەوەری بۆ بەرزراگرتنی یادی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ مۆندیال بە كۆرنیشی (ئەبو نەواس)، بەوجۆرەی ناوی یاریزانەكان و ڕێكەوتی دەستكەوتەكەی لەسەر نووسرابێت.
4- لە بەغداد و هەموو پارێزگاكان شەقامێك بە ناوی (شێرەكانی ڕافیدەین) یاخود (شێرەكانی میزۆپۆتامیا)وە ناو بنرێت، كە نازناوی هەڵبژاردنی نیشتمانیی تۆی پێی عێراقە.
5- دروستكردنی مۆزەخانە یان شوێنێكی تایبەت بەم دەستکەوتە لە بارەگای یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و شاری وەرزشی و مۆزەخانەی کۆشکی حکومەت، کە ناوی یاریزانان و درێس و وێنەی پاڵاوتنی یاریزانان بە بەڵگەوە تۆمار بکرێت.
6- ئاهەنگەکانی دەرچوون بۆ ئەمساڵ لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلییەکان بە ناوی "شێرەکانی ڕافیدەین)ـەوە ئەنجام بدرێت.
7- گۆرانییەکی تایبەتی نیشتمانی بەرهەم دەهێنرێت، کە کۆمەڵێک هونەرمەند بەشداریی تێدا دەکەن، بە ناونیشانێک کە ڕەنگدانەوەی ئەم دەستکەوتە دەبێت.