پەرەگراف - لە هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر ماڵێک لە گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر، دوو هاوسەر شەهید بوون، بەڵام دوو منداڵەکەیان لە ڕووداوەکەدا ڕزگاریان بوو.
مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ و مژدە ئەسعەد حەسەن، ئەو دوو هاوسەرەی کە نیشتەجێی گوندی زەرگەزەوی سەر بە ناحیەی دارەشەکران بوون، ئەمشەو لە کاتژمێر 12:15 لە کاتێکدا هەمووان لە شیرینیی خەودا بوون، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشا بە خانووەکەیاندا.
درۆنەکە بەر ئەو ژوورە کەوتووە کە دوو هاوسەرەکەی تێدا بووە، بەهۆیەوە هەردووکیان شەهید بوون، بەڵام دوو کچە بچووکەکەیان کە لە ژوورێکی دیکەدا بوون، ڕزگاریان بووە.
وەکوو دراوسێکانیان دەڵێن، بەهۆی دەنگی تەقینەوەی درۆنەکە و ئەو کاولکارییەی لە ماڵەکەدا ڕوویداوە، منداڵەکان لە دۆخێکی دەروونیی خراپدان و هەر داوای دایک و باوکیان دەکەن.
لەبارەی ڕووداوەکەوە، دژەتیرۆری کوردستان (دژەتیرۆری پارتی) ڕایگەیاند "درۆنەکە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو".
تا ئێستا بەهۆی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، 16 کەس شەهید و نزیکەی 100 کەس بریندار بوون.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەبارەی هێرشەکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: "زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه دهكهم كه درهنگانى شهوى ڕابردوو به درۆن كرايه سهر ماڵی هاووڵاتیيهك لە گوندى زهرگهزهويى سهر به پارێزگاى ههولێر و له ئهنجامدا زۆر بهداخهوه دوو هاوسهر شههيد بوون. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، لە دڵهوه هاسۆز و هاوخهميانم. له خودای مەزن داواکارم گيانيان به بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به بنهماڵه و كهسوكاريان ببهخشێت."
"ئهم هێرشانه به هیچ شێوهیهک قبووڵکراو نین و به تهواوی ڕهتکراوهن. پێويسته حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئهرك و بەرپرسیاريهتیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگريكردن لهم تاوان و هێرشه تيرۆرستييانه و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە" سەرۆکی هەرێم وادەڵێت.
هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە پەیامێکدا دەڵێت "زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی. بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم."
سەرۆکی حکومەت دەشڵێت "بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت."