نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە بەغدادن بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەت

04-05-2026 06:34

پەرەگراف- دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی بەیانیی ئەمڕۆ گەیشتە بەغداد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت، ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانیش بۆ هەمان مەبەستە گەیشتە بەغداد.

سەردانی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغداد دوای سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دێت بۆ هەولێر و سلێمانی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو زەیدی کابینە وەزارییەکەی پێکبهێنێت و بیخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەند کردنی.

سەرۆکی هەرێم لە سەرەتای سەردانەکەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە، سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرد‌ووەتهوە‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پشتگيرى له‌ پرۆسه‌ى سياسيى عێراق ده‌كات و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵی پێشكه‌ش ده‌كات.

کورد لە کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق خاوەنی چوار وەزارەتە کە دوو بە دوو دراون بە پارتی و یەکێتی، پارتی وەزارەتی دەرەوەو ئاوەدانکردنەوەو یەکێتیش وەزارەتی دادو ژینگەی هەیە.

چاوەڕوان دەکرێت پشکی کورد وەکخۆی و بە چوار وەزارەت بمێنێتەوە لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی.