پارتی بایکۆتی شکاندو دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق

06-05-2026 05:41

پەرەگراف- فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بایکۆت بشکێنێت و  بگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی پەرلەمان، بەپێی میدیای پارتی.

شکاندنی بایکۆت دوای ئەوەدێت لە 18-4دا پارتی وەک هەڵوێستێک لە دژی هەڵبژاردنی نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق بڕیاری بایکۆتی پەرلەمانی دا.

هەروەها تیمی وزاریی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی کرد.

گەڕانەوەی پارتی لەکاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو عەلی زەیدی کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت و بیخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەندکردن.