مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە

09-05-2026 04:04

پەرەگراف-مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ لە کۆشکی دۆڵمەباخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە، حکومەتی هەرێم دەڵێت: کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکاندایە.

هەروەها بارزانی لەگەڵ یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیاش کۆبووەوەو بڕیارە لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەش کۆببێتەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.