پەرەگراف- ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە سلێمانی کە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکیانخستبوو سوپاسی شارەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد کە بە خۆپیشاندان و چالاکیی مەدەنی و ناردنی جلوبەرگ و پێداویستی، پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد لەو هێرشانەی کرانەسەریان لە سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی سەربە حکومەتی دیمەشق.
مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە مەراسیمەکەدا پیشاندرا سوپاسی خەڵکی باشوری کوردستان و پشتیوانییەکانیانی کردو ستایشی یەکێتیی کوردانی کرد.
لە مەراسیمەکەدا چەپکە گوڵ لەبەردەم وێنەی شەهیدان دانرا کە یەکێک لەوانە ئەحمەد هێمن بوو، ئەحمەدی تەمەن 23 ساڵ خەڵکی کەرکوکی بوو لە باشوورەوە چووە ڕۆژئاوای کوردستان بە ئامانجی بەرگریکردن لە رۆژئاوا گەیشتە حەسەکە و دوای 10 رۆژ لە گەیشتنی شەهید بوو.