ئاسیاسێڵ 125 ملیۆن دینار دەبەخشێتە کەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان لە عێراق

13-05-2026 03:23

پەرەگراف- کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان لە عێراق، ڕایگەیاند کە بڕی 125 ملیۆن دیناری وەکو بەخشینی دارایی پێشکەش کرد بە کەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانیەتی لە بواری بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیدا.

ئاسیاسێڵ لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ پەرەگراف نێردراوە، دەڵێت، بڕی بەخشینەکە بەشێوەیەکی یەکسان دابەشکرا لە نێوان ماڵی عێراقی بۆ داهێنان لە بەغدا و نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە سلێمانی، کە بۆ هەر لایەنێک بڕی 62.5 ملیۆن دینار تەرخانکرا، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پێداویستییە پزیشکی و مرۆییەکانی هەردوو دامەزراوەکە و بەهێزکردنی هەوڵەکانیان لە خزمەتکردنی منداڵان و نەخۆشاندا.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا شاندێکی ئاسیاسێڵ، دوو سەردانی فەرمییان بۆ هەردوو دامەزراوەکە لە بەغدا و سلێمانی ئەنجامدا و تێیدا بەخشینەکە ڕادەستکرا، ئەمەش وەک دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییە مرۆیی و تەندروستییەکان کە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی کۆمەڵگا هەیە.

بەم بۆنەیەوە، بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ، ڕایگەیاند: "لە ئاسیاسێڵ، باوەڕمان وایە کە ڕۆڵی ئێمە تەنها کورت نابێتەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگا و وەستان شان بە شانی ئەو چین و توێژ و دامەزراوانەی کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە. ئەم بەخشینە لە چوارچێوەی ستراتیژی ئاسیاسێڵدایە بۆ بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی کەرتە گرنگەکانە، لە پێش هەموویانەوە کەرتەکانی تەندروستی و چاودێریی منداڵان. ئێمە شانازی دەکەین بە پاڵپشتیکردنی ماڵی عێراقی بۆ داهێنان و نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لەپای ئەو خزمەتگوزارییە مرۆییە گەورانەی پێشکەشی دەکەن."

ئەم بەخشینە لە چوارچێوەی پەرۆشیی ئاسیاسێڵدایە بۆ بەهێزکردنی بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتییەکەی و پاڵپشتیکردنی منداڵان و نەخۆشان، و وەستان شان بەشانی دامەزراوە مرۆیی و تەندروستییەکان، کە بەشدارن لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی پێکەوە گرێدراو و سەقامگیرتر.

ئاسیاسێڵ جەختی لە بەردەوامیی خۆی کردەوە لە گرتنەبەری ئەو دەستپێشخەریانەی کە گەشەپێدانی کۆمەڵگا بەهێز دەکەن و پاڵپشتی کەرتە گرنگەکانی عێراق دەکەن، ئەمەش لەسەر بنەمای باوەڕی بە گرنگیی هاوبەشیی نێوان کەرتی تایبەت و دامەزراوە مرۆییەکان لە دروستکردنی کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەردەوام.

(کۆتایی)

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی زیاتر لە 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.

پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: public.relations@asiacell.com  

بۆ زانیای زیاتر: www.asiacell.com