مەسروور بارزانی: پێمان باشە پەرلەمان کارا بکرێتەوە

14-05-2026 03:12

پەرەگراف- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەررێم و جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی، ڕایگەیاند "کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێممان پێ باشە. هەر لە ڕۆژی یەکەمیشەوە هەوڵمان داوە حکومەت زوو پێک بێت".

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کاتی کردنەوەی بەرزەپردێکدا لە سۆران، وتیشی "هیوادارم هەموو لایەنە سیاسییەکان بگەنە ئەو قەناعەتەی کە کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت، لە خزمەتی خەڵکی کوردستان و خۆیشیاندایە".

"خەڵک متمانەی بە لایەنەکان داوە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئەمانەتەوە ڕووبەڕووی ئەو بەرپرسیارێتییە ببنەوە و لە خزمەتی خەڵکدا بن"، مەسروور بارزانی وا دەڵێت.