پەرەگراف- کابینە وەزارییەکەی عەلی زەیدی لە پەرلەمانی عێراق متمانەی پێدرا، بەڵام ژمارەیەک کاندید بۆ پۆستی وەزیرەکان دەنگی پێویستیان نەهێنا یەکێک لەوانە ڕێباز حەملان بوو کە لەسەر پشکی پارتی کاندیدبوو بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە.
بە کۆی گشتی 14 وەزیر دەنگیان پێدراو 4 وەزیر دەنگیان نەهێناو کاندیدی وەزیری ناوخۆش دەنگی لەسەر نەدرا بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە دواخرا، بەوەش کابینەکە 50+1ی تێپەڕاندو دەستبەکار دەبێت.
سێ کاندیدی دیکەی کورد پەسەند کران ئەوانیش فوئاد حسێن لە پشکی پارتی بۆ وەزیری دەرەوە، خالید شوانی لە پشکی یەکێتی بۆ وەزیری داد، سروە عەبدولواحید لە پشکی نەوەی نوێ بۆ وەزیری ژینگە.
هەریەکە لە کاندیدان بۆ وەزیری ناوخۆ، ڕۆشنبیری، پلاندانان، خوێندنی باڵا و ئاوەدانکردنەوە دەنگی پێویستیان نەهێنا.