ئاسایشی سلێمانی 'تێکدەرانی' ئاهەنگەکەی هەواری شار دەستگیر دەکات

01-06-2026 12:26

پەرەگراف- دامەزراوەی ساڵ کە ئاهەنگە جەماوەرییەکەی هەواری شاری ڕێکخست لە سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاسایش ئەو کەسانەی دەستگیر کردووە کە ئاهەنگەکەیان تێکداو بەوهۆیەوە ڕاگیرا، ڕۆژی هەینی داهاتووش ئاهەنگەکە دووبارە دەکرێتەوە. 

ڕوونکردنەوەیەک بۆ رایگشتی

لە دووەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزداو لەشانۆی رۆمانی پاركی هەواری شار، ئاهەنگێکی خۆرسکی جەماوەریمان بۆ خەڵکی سلێمانی ڕێکخست، بە بەشداری چەند هونەرمەندێکی میللی، بەداخەوە ژمارەیەک کەس لەناو ئەو (10)هەزار بەشداربووە، بوونە هۆی تێکدانی ئاهەنگەکە، هەر بۆیە ئێمە لە (دامەزراوەی ساڵ) لەبەر سەلامەتی گیانی بەشداربووەکان لەوێدا ئاهەنگەكەمان كۆتایی پێهێنا.  

دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانی دەکەین لەسەر ئەم دۆسیەیە چەند کەسێک دەستگیرکراون و ڕووبەرووی یاساکراونەتەوە.

لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە رۆژی هەینی (5/6/2026)  ئەهەنگەکەمان لەکەشێكی خێزانی و رێوشوێنێکی گونجاودا دووبارە دەکەینەوە.

دامەزراوەی ساڵ

سلێمانی

31/5/2026