لە بافڵ تاڵەبانییەوە بۆ پارتی: ٣٩ بە ٣٩ین و داوای نیوەی حکومەت دەکەین

01-06-2026 06:20

پەرەگراف- بافڵ تاڵەبانی لە وتارێکدا بۆ یادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ڕایگەیاند، لەم ڕۆژانەدا ڕێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ نەوەی نوێ واژۆ دەکەن و بەوەش کورسییەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان هاوتای پارتی دەبێت و داوای نیوەی حکومەت دەکەن.

سەرۆکی یەکێتی وتی، دوا ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ نەوەی نوێ دەست بۆ سەرجەم لایەنەکانی دیکە درێژ دەکەین بۆ لێکتێگەیشتن و پێویستە بەرەیەکی نەتەوەیی دروست بکەین.

"ئامادەین بە ژمارە مامەڵە بکەین، ٣٩ بە ٣٩ین و داوای نیوەی حکومەت دەکەین" بافڵ تاڵەبانی وای وت.

ئەوە لەکاتێکدایە گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی ١٠ی حکومەتی هەرێم شەش مانگە ڕاگیراوەو زیاتر لە ساڵ و نیوێکیشە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان کراوە، بەڵام پەرلەمان کارا نییە بەهۆی ڕێکنەکەوتنی ئەو دوو لایەنە سەرەکییە لەسەر پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و کابینەی نوێی حکومەت.