ئەنجومەنی وەزیران دوای زیاتر لە سێ مانگ کۆدەبێتەوە

08-06-2026 02:19

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە کۆدەبێتەوە و دۆسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکات.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا بەتایبەت باس لە پرسی نەوت ودوایین پەرەسەندنەکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم دەکرێت، هەروەها بابەتی داهاتی ناوخۆ و ئەسیکۆدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.