پەرەگراف- یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(یەرەکە) باڵی سەربازیی پژاک ڕایگەیاند: لە مەریوان شەڕ لە نێوان ئەوان و سوپای پاسدارانی ئێران ڕوویداوەو کوژراو و بریندار لە سوپای پاسداران هەیە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەرەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: پەیوەست بە جموجۆڵی هێزەکانی ئێران لە ناوچەی مەریوان، وەڵامی دووژمن دراوەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بگات بە هێزەکانمان، لە ڕووداوەکاندا کوشتن و برینداربوون لە هێزەکانی دووژمن کەوتووەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ڕێککەوتی ٧ـی مانگی حوزەیرانەوە، پەیوەست بە ناوچەی مەریوان جموجۆڵی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر هێزەکانمان درووستبووە و دووژمن بە تۆپ و هاوەن ناوچەکە بۆردوومان دەکات.
"لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، هێزەکانمان بێ وەڵام نەمانەوە و وەڵامی هێرشەکانی دووژمنیان دایەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بگات بە هێزەکانمان، لەم ڕووداوانەدا کوشتن و برینداربوون لە هێزەکانی دووژمن کەوتووەتەوە" یەرەکە وادەڵێت.