هەولێر و بەغداد لەسەر پلانێکی ئەمنیی هاوبەش ڕێککەوتن بۆ پاراستنی کۆمپانیا نەوتییەکان

14-06-2026 08:44

پەرەگراف- شاندێکی باڵای سەربازیی عێراقە هەولێرەو لەسەر پلانێکی ئەمنیی هاوبەش ڕێککەوتن بۆ پاراستنی کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە هەرێم کاردەکەن لە پێناو گەرەنتیی سەقامگیریی بۆ هەناردەکردنی نەوت.

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێری لەسەر پلانێکی ئەمنیی هاوبەش بۆ پاراستنی کۆمپانیا نەوتییەکان ئاشکرا کرد، ئەوەشەسەر ڕاسپاردەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق.

شاندە سەربازییەکەی عێراق عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپا سالاری عێراق سەرۆکایەتی دەکات، لەگەڵ مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی کۆبوونەوە.

"لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن کرا لەسەر داڕشتنی پلانی توندوتۆڵ بۆ پاراستنی کۆمپانیا نەوتییەکان و کۆتاییهێنان بە بەئامانجگرتنیان، بە شێوازێک کە زەمینە خۆش بکات بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بە مەبەستی بووژاندنەوەی ئابووری" سەباح نوعمان وا دەڵێت، دەشڵێت "جەخت لەسەر بەردەوامیی کاری هاوبەشی نێوان سوپا و پێشمەرگە کراوەتەوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و ڕاوەدووڕانی تیرۆر".

هاوکات سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی کۆبوونەوەی شاندەکەو سەرۆکی هەرێم دەڵێت، سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنەوەی، نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی ئەو هەوڵانە کردەوە و بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بووژانەوەی ئابووریی وڵات، لە قەڵەمی دان.