بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ تۆم باراک کۆبوونەوە

16-06-2026 01:28

 پەرەگراف- بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ئێوارەی دوێنێ لە بەغداد لەگەڵ تۆم باراک کۆبوونەوە، بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا نیگەرانی خۆی لەبارەی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و دەڵێت: شەرعییەت و متمانەی حکومەتی ئێستا خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

سەرۆکی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوەو دەڵێت، دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ کران و هەردوولا رێککەوتنی ئەمریکا و ئێرانیان بە گرنگ زانی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.

هەروەها لەپێناو بەدیھێنانی سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و ئەمنی، پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێی عیراق جەختی لەسەر کرایەوە، بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەکان، "لە کۆبوونەوەکەدا کێشەی وزە خرایەبەر باس و سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە پلانێکی ستراتیجی کێشەی وزە لە تەواوی عیراق چارەسەر بکات".

تۆم باراک دوێنێ گەیشتە بەغدادو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ گەیشتە هەولێرو لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆبووەوە.