پەرەگراف- هەولێرو بەغداد لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتن بۆ یەکخستنی گومرگ، ڕێککەوتنەکە ئەمڕۆ لە بەغداد واژۆ کرا و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق دەکرێت بۆ پەسەند کردن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی گومرگه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، فالح ساری وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، یه‌كخستنی سیسته‌م و رێكاره گومرگییه‌كان له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی ستراتیژییه له پرۆسه‌ی چاكسازی ئابوری‌دا، به‌هۆی لێكه‌وته ئه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر زۆركردنی داهاتی نانه‌وتیی و توندكردنه‌وه‌ی چاودێریی له‌سه‌ر جوڵه‌ی كاڵا‌و سنورداركردنی قاچاخچێتی، لەگەڵ به‌هێزكردنی شه‌فافیه‌ت و یه‌كخستنی تۆمار‌و رێكاره‌كان به‌گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
لەگەڵ پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە لە ئه‌نجومه‌نی وەزاریی ئابوریی، سیسته‌مه‌كه له بنكه گومرگییه‌كانی سه‌ربه هه‌رێمی كوردستان جێبەجێ دەکرێت.